٢٥ ئاب ٢٠٢٥ - ١٣:٢٩
Source: Mehrnews
ڕێبەری باڵای ئێران هۆشداریی لە پیلانێکی مەترسیداری دوژمن دا

ڕێبەری باڵای ئێران وتی: پێویستە پشتیوانی لە خزمەتکارانی وڵات و بەتایبەتی سەرۆکی ماندوونەناس و دڵسۆز بکرێت.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام ڕەزا (ع)، لە دیدارێکدا لەگەڵ هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵک، جەختی لە خاڵە گرنگەکان سەبارەت بە پرسەکانی ئەو ڕۆژە کردەوە.

ڕوونیشیان کردەوە کە دوژمنانی ئێران لە"هەڵوێستی بەهێز و یەکڕیزیی میللەت و بەرپرسان و هێزە چەکدارەکان" و "بەرگەگرتن و سەپاندنی شکستی سەخت لە هێرشە سەربازییەکان " کە نەتەوەی ئێران و نیزامی ئیسلامی ناتوانرێت بخرێنە سەر ئەژنۆ و لە ڕێگەی شەڕەوە گوێڕایەڵی بکەن؛ بێ هیوا بوو بۆیە ئێستا بە "دروستکردنی ناتەبایی لە وڵات"دا بەدوای ئەم ئامانجەدا دەگەڕێن .

وتیشیان لە بەرامبەردا دەبێت هەموو چین و توێژەکان و بەرپرسان و کەسانی وتاردەر و نووسەران بە هەموو هێزێکەوە قەڵغانی پۆڵاینی یەکێتی پیرۆز و گەورەی نەتەوەیی بپارێزن و بەهێزی بکەن.

ڕێبەری شۆڕش زیادیان کرد: پێویستە هەمووان پشتیوانی لە خزمەتکارانی وڵات بکەن، بەتایبەتی سەرۆکی ماندوونەناس.

ڕێبەری جەختی لەوە کردەوە: "پێویستە هەموو لایەک وریا بن! پلانی دوژمن دوای شکستیان لە شەڕی ١٢ ڕۆژە، دروستکردنی فرەیی دەنگ و شکاندنی یەکڕیزییە".

ڕێبەری شۆڕش ڕایانگەیاند کە لێرەدا پرسیارێک دەوروژێنرێت کە هۆکاری دوژمنایەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران چییە؛ ئەم پرسیارە پێدەچێت پرسیارێکی ئاسان بێت، بەڵام پرسیارێکی ئاڵۆزە: وەڵامی ئەم پرسیارە پرسیارێکی گرنگە و ئاڵۆزە. ئەم دوژمنایەتییە ئەمڕۆش شتێکی نوێ نییە. ٤٥ ساڵە حکومەتەکانی ئەمریکا کە لە هەموو جۆرە تاک و لایەنێک لە ئەمریکا پێکهاتوون، هەمان دوژمنایەتی و هەمان سزا و هەمان هەڕەشەیان بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی و نەتەوەی خۆشەویستی ئێران هەبووە. هۆکارەکەی چییە؟

وتیشیان: ئەم کابرایەی کە ئێستا لە ئەمریکا هاتووەتە سەر حوکم، پرسەکەی ئاشکرا کرد؛ ئامانجی ڕاستەقینەی ڕوون کردەوە؛ وتی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئێمە لەگەڵ ئێران، لەگەڵ نەتەوەی ئێران، ئەوەیە کە ئێران گوێ لە فەرمانەکانی ئەمریکا بگرێت. ئێمەی نەتەوەی ئێران دەبێ بە دروستی لەم بابەتە تێبگەین؛ ئەمە پرسێکی گرنگە. بێگومان ڕەنگە لێکدانەوەی ئەو تا ڕادەیەک جیاواز بێت لەوەی کە من وتم؛ بۆ نموونە "گوێڕایەڵ بە"، "ئێران، گوێڕایەڵ بە"؛ مەبەستی بەم شێوەیە بوو.

ڕاشیانگەیاند: ئەمریکا دەیەوێت ئێران ملکەچی فەرمانەکانی بێت، نەتەوەی ئێران بە تەواوەتی تووڕە بووە لە سووکایەتییەکی وەها گەورە و بە هەموو هێزی خۆیەوە دژی ئەو کەسانە دەوەستێتەوە کە چاوەڕوانییەکی وەها درۆینەیان لە نەتەوەی ئێران هەیە؛ ئەوانەی دەڵێن بۆچی ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەن و کێشەکان چارەسەر ناکەن، ڕووکەشی سەیری بابەتەکان دەکەن.

ڕێبەری جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە هەمووان وریا بن! پلانی دوژمن دوای شکستیان لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا، دروستکردنی فرەیی دەنگ و شکاندنی یەکڕیزییە. بۆچوونی جیاواز لەسەر بابەتی جۆراوجۆرەکان و خستنەڕووی بیرۆکەی نوێ هیچ شتێکی خراپ نییە، بەڵام نابێ بناغە و پرەنسیپەکانی شۆڕش لەناوببرێن.

ئەوەشیان وت کە ڕۆژێک دوای هێرش بۆ سەر ئێران ئەمریکا و دەستوپەیوەندەکانی لە وڵاتێکی ئەورووپایی دانیشتن و پاشایان بۆ ئێران دیاری دەکرد پێیان وابوو بەم هێرشە قڵیش لە نێوان دەسەڵات و خەڵکدا دروست دەبێت و دەسەڵات لاواز دەبێت و دەتوانن زاڵ بن و سەرنجیان لەسەر مەبەستی چەوت و بەدخوازانەی خۆیان بێت و جێبەجێی بکەن.

من پێداگرم لەسەر ئەمە، ئێمە زۆر جار ئەمەمان وتووە، پێداگری لەسەر دووبارەکردنەوەی دەکەم، میللەتی ئێران، بە وەستان لە تەنیشت هێزە چەکدارەکان، شانبەشانی حکومەت، شانبەشانی نیزام، مشتێکی لە دەمی هەموویان دا.

لە نێو ئەم کۆمەڵە گەمژەیەدا کە دانیشتن بۆ دۆزینەوەی بەدیلێک بۆ کۆماری ئیسلامی لە ئێران، ئێرانییەکیش هەبوو، قوڕ بەسەر ئەو ئێرانییە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha